سه‌رچاوه سیاسییه عێراقییه‌كان له‌ناو هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دووپاتیانكرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌نیازه گۆڕانكاری له حكومه‌ته‌كه‌یدا بكات و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر بگۆڕێت به هۆكاری ئه‌وه‌ی له ئه‌ركه‌كانیان لاواز بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رۆژنامه‌ی (ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید)ی قه‌ته‌ری بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شه‌ش مانگی ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌یدا گۆڕانكاری وزاری ده‌كات و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی ده‌گۆڕێت.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه سیاسییه عێراقییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ڵێت: "گۆڕانكاریه وزاریه‌كه‌ی سودانی به‌هۆی لاوازی ئه‌دای ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانه كه وه‌ك پێویست ئه‌ركه‌كانیان راناپه‌ڕێنن".
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه به‌وهۆیه‌وه سودانی بڕیاریداوه (5 - 6) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بگۆڕێت".
روونیشیانكردووه‌ته‌وه كه گۆڕانكارییه‌كان له‌ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا ده‌بن و مه‌به‌ست لێیان به ئامانجگرتنی هیچ حزب و لایه‌نێكی دیاركراو نییه و به‌شێكه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی "به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت" له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كاری وه‌زاره‌ته‌كان.
سه‌باره‌ت به ناوی ئه‌و وه‌زیرانه‌شی كه بڕیاره سودانی بیان گۆڕێت، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆئه‌وه‌كردووه كه تا ئێستا ناوه‌كان دیاری نه‌كراون، به‌ڵام زۆرینه‌یان وه‌زیرانی وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانن.
ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز توێژه‌ری سیاسی بۆ رۆژنامه قه‌ته‌رییه‌كه‌ش رایگه‌یاندووه "ئه‌مریكا تێبێنی له‌سه‌ر چه‌ند وه‌زیرێك هه‌یه له‌وانه نه‌عیم عبودی وه‌زیری خوێندنی باڵا كه سه‌ربه گروپی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌قه كه به رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن كراوه و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه گروپی جوندولئیمامی چه‌كداری به‌ڕێوه‌ده‌بات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP