کەناڵی رافیدەین لە زاری کامل ئەمین، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دادی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی زیندانیكراوان گه‌یشتووه‌ته (60) هەزار زیندانیكراو، لە کاتێکدا توانای زیندانەکان لە ٢٥ هەزار كه‌س تێناپەڕێت.
ئەمە له‌كاتێكدایه ناوەندی به دیكۆمێنتكردنی تاوانەکانی جەنگ له عێراق ئاشکرایکردوه، حکومەتی عێراق دەیان هەزار کەسی لە بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا دەستبەسەرکردووەو بۆ ماوەی چەندین ساڵه به‌بێ بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیی، یان به هۆكاری تۆڵەسەندنەوە یان تائیفی سیخناخی زیندانه‌كانى كردووهن، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتێکه‌ی ناوه‌نده‌كه.
پێشتر نیسان عەبدولرەزا ئه‌لزایر، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی "بەغداد ئه‌لیوم" ئاشکرای کردبوو کە زیندانه‌كانی ژنان لە بەغدای پایتەخت، 4 ئەوەندەی تواناكانیان له‌و ژنانەی تێدا سیخناخ كراوه کە بە تاوانی جۆراوجۆر سزا دراون.
ئەلزایر ئاماژەی بۆئەوەشکردوه، "لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ زیندانی ژنان لە بەغدا کە ژمارەیەک هۆڵ لەخۆدەگرێت، هه‌ر هۆڵێكش توانای له‌خۆگرتنی نزیکەی ١٩٠ زیندانی هه‌یه، به‌ڵام بینیوویانه لە هەر زیندانێکدا نزیکەی ٦٦٤ سزادراوی تێدایه، واته به كۆی گشتیی نزیكه‌ی دوو هەزار و ٥٠٠ زیندانیكراو كه بە تۆمەتی تیرۆر، ماددە هۆشبەرەکان، لەشفرۆشی و سواڵکردن زیندانیكراون".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP