بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ئه‌نجامبدات و تیایدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه بكرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ راپۆرت و گفتوگۆكردن (خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م) بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراق بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024 و 2025) له‌خۆده‌گرێت.
دانیشتنه‌كه سه‌عات 8:30ی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كه ئاشكرایكردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه 5ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاساكه كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP