محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی راده‌سپێرێت، له رووی یاساییه‌وه له داواكاریی سێ توێژ له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بكۆڵێته‌وه.
موزر کەروی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دەرکردنی ڕێنماییەک لەلایەن سەرۆکی حکومەتی عێراقه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له داواكاری به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ئیداری لە وەزارەتی پەروەردەی سه‌ربه هەرێمی کوردستان پشتراستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "هەزاران مامۆستا و فه‌رمانبه‌ڕی كارگێڕیی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئه‌ركه‌كانیان له خوێندنگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن."
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" ئه‌و مامۆستایانه داوا ده‌كه‌ن موچه‌كانیان بگوازرێته‌وه بۆسه‌ر به‌شی كوردی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی فیدراڵی"
ئاماژەی بۆئەوەشکردووه: "سەرۆک وەزیران، وەزارەتی دارایی رێنمایی كردووه لەڕووی داراییەوە له‌و داواكارییه بكۆڵنه‌وه به مه‌به‌ستی مسۆگه‌ركردنی مووچه‌كانیان."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت:"چارەسەرکردنی ئه‌و كه‌یسه پێویستییەکه كه تایبەتی خۆی هه‌یه، بەو پێیەی لە دوای ساڵی( ٢٠٠٣)ه‌وه ئه‌و مامۆستایانه لە دیالەو پارێزگاکانی دیکە ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه لە کەرتی پەروەردەدا".
ئه‌مه له‌كاتێكدا لە دیالەو كه‌ركوك و شار‌و ناوچه‌كانی دێكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دەیان قوتابخانە راژه‌ی كادره په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان سه‌ربە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانه، بەڵام به‌هۆی دواکەوتنی مووچەكانیان و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه به‌ناچاریی داوا ده‌كه‌ن راژه‌كانیان بۆ به‌غدا بگوازرێته‌وه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP