په‌رله‌مانتار دیلان غه‌فور مژده‌یه‌ك ده‌داته‌ ليوایه‌كی هاوبه‌ش

عێراق
21:24 - 2023-04-16


دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: "نزیکەی 400 پلەی وەزیفی لیوای 20ی هاوبەش لەبودجەدا جێگیردەکرێت و بودجەی ساڵانەش دەبێتە دوو هێندە".

   ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: "بوودجەی ماددەی ١٤٠ لە پڕۆژە یاسای بوودجەی ئەمساڵدا ١٠٠ ملیار دینارە، لەکاتێکدا لە بوودجەی پێشتر ٥٠ ملیار دینار بوو، بۆیە وەک نوێنەرانی یەکێتی کار لەسەر زیادکردنی بوودجە دەکەین و بە وردی و چاودێریی جێبەجێکردنی دەکەین لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان لە پارێزگای کەرکوک". 

"ھاوکات دڵنیایی دەدەینە لیوای ٢٠ی ھاوبەش کە ٣٧٧ پلەی وەزیفییان بۆ جێکراوەتەوە لە پڕۆژە بوودجەی ئەمساڵدا"، دیلان غەفور وایوت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP