ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ده‌ستگیركردنی 7 كه‌سی به تۆمه‌تی به‌دواداچوونی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان له به‌رامبه‌ر به‌رتیل له كه‌ركوك و به‌غدا راگه‌یه‌ند.
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، به تۆمه‌تی بەدواداچوون و راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لەبەرامبەر وەرگرتنی بەرتیل، لە هه‌ردوو پارێزگای کەرکوک و به‌غدا حەوت کەسیان دەستگیرکردوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا بەشی لێکۆڵینەوەکان دەستەكه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" تیمی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لە پارێزگای کەرکوک 6 کەسیان ده‌ستگیركردووه كه ویستوویانه له به‌رامبه‌ر به‌رتیل مامەڵەی چەند کەسێک رایی بكه‌ن.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه تیمه‌كه‌یان "دەستی بەسەر چەند دۆسێیەکی مامەڵەی باجدا گرتووه، جگە لە بەڵگەنامە و وێنەی نوسراوەکان و نوسراوی ره‌سمی کە هی کەسانی دیکە بوون.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:" تیمی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەغدا کارمەندێکی شارەوانی بەغدا/شارەوانی ئەعزەمیەیان دەستگیرکردوە لەکاتی وەرگرتنی بڕە پارەیەک وەک بەرتیل لە بەرامبەر پێداچونەوە بەمامەڵەیەک کە رێگەی پێدراوە لەسەر پارچە زەویەکەی کاری بیناسازی بکات، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانی بەوەرگرتنی بەرتیل ناوە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP