وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، هاووڵاتییان سه‌رپشك ده‌كات له وه‌رگرتنی نان و سه‌مون، له بری ئاردی به‌شه‌خۆراكی مانگانه.
له‌و باره‌یه‌وه ئەسیر داود غرێری وەزیری بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ 17 نیسان 2023 راگەیاندراوێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" بۆ لەمەودوا دەست ده‌كه‌ن بە جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی گۆڕینی بەشە ئاردی مانگانە بە نان و سەمون بۆ ئەو خێزانانەی کە خوازیارن، گۆڕینی ئاردەکە ئاره‌زوومه‌ندانه تاوەکو لەبەرامبەردا هەر ئەندامی خێزانێک 120 سەمون یان 90 نانی بازاڕی پێ بدرێت کە رۆژانە دەکاتە چوار سەمون یان سێ نان".
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:"بڕیارەکە لەسەر بنەمای توێژینه‌وه‌یه‌ك، ده‌ركراوه کە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجامدراوه، لەسەر بنەمای ئەوەی بەشێکی زۆر لە خێزانەکان بەشەئاردی مانگانەیان بە نرخێکی کەم دەفرۆشن بە بریکارەکانی خۆراک."
وەزیری بازرگانیی ده‌ڵێت:"یەکەمجار پڕۆژەکە لە "ناوچە دەوڵەمەندەکان" جێبه‌جێده‌كرێت و بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەبێت، هەر خێزانێکش بیەوێت نان و سەمون وەربگڕیت له بری ئارد، لەڕێگەی کارتێکی ئەلیکترۆنییەوە بۆی دابینده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP