سێ حاڵەتی خۆکوشتن له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا
له پارێزگای زیقار تۆمارکراون، كه یەکێک لەو حاڵەتانە شكستیپێهێنراوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسان 2023، سەرچاوەیەکی ئەمنی
لە پارێزگای زیقار، باشوری عێراق بۆ میدیاكانی ئاشكراكردووه: "کچێکی تەمەن
18 ساڵ له قه‌زای (شه‌تره)ی باشوری پارێزگاكه، له‌چه‌كه‌كه‌ی به پلیكانه‌ی ماڵه‌كه‌یانه‌وه
هه‌ڵواسیوه‌و خۆی پێخانكاندووه.
هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ش
تا ئێستا بۆ لایه‌نه ئه‌منییه‌كان روون نیه‌و نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه،
"کچێکی تەمەن ١٩ ساڵش لە ناحیەی قه‌زای (به‌تحا)خۆرئاوای ناسریه، لە نێو ماڵی
خۆیان دوای ئه‌وه‌ی گڕی له‌خۆی به‌رداوه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
لە ناسریەی ناوەندی پارێزگاکەش، دەزگا ئەمنییەکان
توانیان گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە هەوڵی خۆکوشتن ڕزگار بکەن، کاتێک هه‌وڵیداوه له
پردێكی سه‌ر روباری فوراته‌وه خۆی فڕێبداته خواره‌وه.
بە وته‌ی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، "لێکۆڵینەوەکان
سەلماندوویانه ئەو گەنجە باری دەروونی سه‌قامگیر نه‌بووه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP