د.نه‌رمین معروف: یه‌كێتی داوای مافی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆن ده‌كات

عێراق
21:05 - 2023-04-20

فراكسیۆنی یه‌كێتی، داوای جێگیركردنی مافی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆن له‌ بودجه‌ی دوو هه‌زارو بیت و سێ‌ ی عیراق ده‌كات، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌كه‌ش له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كێتی به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ داوای ره‌وای كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی هه‌ڵبژاردن داوه‌.

د.نه‌رمین معروف ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی راگه‌یاند: یه‌كێك له‌ داواكارییه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بۆ ئه‌وه‌یه‌ مافی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ بودجه‌ی 2023ی عیراق جێگیر بكرێت.

ده‌شڵێت: له‌ماوه‌ی رابردووشدا وه‌ك خۆم و فراكسیۆنی یه‌كێتیش له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌رده‌وام هه‌وڵمان بۆ داوای ره‌وای كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی هه‌ڵبژاردن داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ مافه‌كانی خۆیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP