بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید: چاره‌سه‌ری هەوکردنی په‌رده‌ی مێشک ئاسانه‌

تەندروستی
15:08 - 2023-04-25

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵان لە سلێمانی رایگەیاند، هەوکردنی په‌رده‌ی مێشک نوێ‌ نیە و پێشترهەبوەو سەدان ساڵە هەیە، ئەوەی نوێیه‌ زیادبونی ژمارەی توشبووانە بەشێوەیەکی لەناکاو".

ده‌شڵێت:" زۆربەی پزیشه‌كه‌کان لەو بڕوایەدان ئەو نەخۆشییەی ئێستا بڵاوبۆتەوە نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە و بەوەش چارەسەری ئاسانە"

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی ئێستا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه‌:" هەموو رۆژێک کۆبونەوەی لیژنەی زانستییان هەیەو ئەو حاڵەتانەی رۆژانی پێشوتر داخڵی نەخۆشخانەکان کراون، بڕیاری زانستییان لەبارەوە دەدرێت و رێکارەکانیان بەتەواوی دەستپێکردووە تا بتوانن ئەم جۆرە نەخۆشییە هەم بەتەواوی بناسرێتەوە و هەمیش چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت".

نه‌شیشاردووه‌ته‌وه‌: "رۆژانە سەرووی پێنج حاڵەتی توشبون بە هەوکردنی پەردەی مێشک تۆماردەکرێت، ئێستا زۆربەی پزیشکەکانیان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی هەوکردنی پەردەی مێشک، هەوکردنێکی ڤایرۆسیە و ئەمەش سەدان ساڵە بوونی هەبووە، ئێستا رەنگە زنجیرەیەک بێت کە گۆڕاوبێت، بەڵام رەنگە بڵاوبونەوەی خێراتربێت، لە بەشی زۆری پشکنینەکان دەرکەوتوە ڤایرۆسیە، هەوکردنی ڤایرۆسیش لەگەڵ بەکتریایی جیاوازە، ڤایرۆسەکان پێویستییان بە کاتە ئەگەر دڵنیابین ڤایرۆسە دەرمانی بەکتریا نابێت بدرێت بەنەخۆش و لێکەوتەی خراپی نابێت، بەڵام هەوکردنی بەکتریایی لێکەوتەی زۆر خراپی هەیە".

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا وتی: "ئەگەر دڵنیابین ئەمە ڤایرۆسی بێت، رەنگە بەشێکیان بەسووکی بیگرن و بەشێکیشیان پێویستییان بەنەخۆشخانە نەبێت، ئەو حاڵەتانەشی گومانیان لێدەکرێت بەکتریا بن پشکنیەکانیان بۆ ئەنجامدەدرێت و دەیانهڵێینەوە لەژێر چاودێری ورد".

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو، "ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە، سکچون و رشانەوەی هەبووە و درەنگ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و وشکبونەوەی زۆری هەبوە"

وتشی: "حاڵەت هەبووە هەوکردنی مێشکی هەبووەو بەدایک و باوکی وتراوە بەبۆن کەوتوە هەربۆیە نەیانهێناوە بۆ نەخۆشخانە و بۆنبڕیان وەک چارەسەر بۆ وەرگرتوە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی توشی ئیفلیجی و لەدەستدانی بیستن بوە"

روونشیكرده‌وه‌: "حاڵەتی بەرد خواردن هەبووە، منداڵ هەبووە نەقسی ماددەی ئاسنی هەبووە، بەڕشانەوە و قەبزی هێناویانە و تەماشامان کردوە بەردێکی زۆر زۆری خواردووە، سێرچمان بۆ کردوە ، ئەو رێژە بەردەی خواردویەتی دەگمەن بوە، بەڵام لەلایەن دایک و باوکییەوە پێشتگوێخراوە".

د. پشدەر عەبدوڵا جه‌خیكرده‌وه‌ كه‌: "گرنگترین شت بۆ هەستکردن بەنیشانەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک ئەوەیە، ئەو منداڵانە نیشانی هیچ کەسێک نەدرێت جگە لەپزیشکی پسپۆڕ، چونکە زۆربەی ئەو منداڵانەی نیشانی کەسانی دیکە دەدرێن، مەترسیان لەسەرە و زۆرجار دەهێندرێنە لای ئێمە گیانیان لەدەستداوە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP