سۆران عومەر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دادگای فیدراڵی، سکاڵایهكی یاسایی دیكهی لەسەر حكومهتی ههرێم تۆماركردو داوای ھەڵوەشاندنەوەی ١١ کورسیهكی کۆتاکان دهكات.
سۆران عومەر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ئهژماری خۆی له فەیسبوک رایگهیاندووه:"ئەمڕۆ بەداوای ژمارە (85/اتحادیە/2023) لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مادە یاسایەی کە 11 کورسی کۆتای بە پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیوە".
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه كه:"بەپێی ماددە یاسایەکەی ھەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢، پێنج کورسی بۆ تورکمان و پێنج کورسی بۆ مەسیحییەکان و کورسییەکیش بۆ پێکھاتەی ئەرمەن دیاریکراوە، کە ئەوەش ھیچ دادپەروەرییەکی تێدا نییە و پێچەوانەی ئەو یاسایەی دیکەیە کە دواتر و لە ساڵی ٢٠١٥ دەرچووە وەک یاسای مافی پێکھاتەکان."
سۆران عومەر راشیگەیاندووه، سکاڵاکەی لەسەر ئەو پرسە لە دادگای فیدڕاڵی وەرگیراوە و رێڕەوی خۆی وەرگرتووە، وردەکاری زیاتریش لەوبارەیەوە لە رۆژی دادگاییەکە ئاشکرادەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP