محه‌مه‌د شیاع، سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به دوورخستنه‌وه‌ی ٥٧ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می كابینه‌كه‌یدا ده‌رنه‌چوون، هه‌نگاوی یه‌كه‌می گۆڕانكارییه‌كانی له كابینه‌كه‌یدا ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره ژماره‌یه‌ك وه‌زیریش بكه‌ونه به‌ر گۆڕانكارییه‌كان.
هیشام روكابی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، میكانیزمی گۆڕینی پله تایبه‌ته‌كان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌رێژی حكومه‌ت و له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و ده‌ستپاكی و پیشه‌ییه، به ئامانجی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیندووێتیی بۆ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها توركی عتێبی سه‌ركرده‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه وزارییه‌كان به دوورخستنه‌وه‌ی سێ وه‌زیر ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوانده‌كرێت سودانی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دیدێكی گشتی له‌باره‌ی یه‌كه‌م گۆڕانكاری كابینه‌كه‌ی بخاته‌ڕوو.
وتیشی، تائێستا هیچ لایه‌نێك دژایه‌تی خۆی بۆ گۆڕانكارییه‌كان رانه‌گه‌یاندووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP