خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتایی بۆ پرۆژه‌یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ده‌كرێت

عێراق
18:39 - 2023-05-03

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی فڕاکسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌:"لەسەر داواکاری فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەینێ خوێندنەوەی دووهەم و وتاوتوێ کردنی  پرۆژە یاسایی به پارێزگا بوونی هەڵەبجە خرایە نێو خشتەی دانیشتنی ڕۆژی بەیانی  پێنجشەمە  ئەنجوومەنی نوێنەران."

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" پێشتر خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاساكە كراوه‌و كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمان كرا و بەپەسەندكردنیشی هەڵەبجە دەبێتە 19-هەمین پارێزگای عیراق."

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌:" پێشتر فراکسیۆنی یەکێتی داواکاریەکی پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد بە ئیمزایی بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران بۆ زیادکردنی بودجـەیەکی تایبەت بۆ ئاوادانکردنەوەی پارێزگای هەڵەبجـە لە پرۆژەیاسایی بودجەی فیدڕاڵی عێراق."

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێت سوپاسی هەموو ئەو دۆست و هاوپەیمانان، مرۆڤ دۆستانەش دەکات کە هاوکار بوون
بۆ  ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووهەم بۆ ئەم پڕۆژەیە.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP