باسم عه‌وادی: هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ حكومه‌تی عیراقدا راوێژكاره‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌

عێراق
13:28 - 2023-05-05

باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند، هه‌ڵسه‌نگاندن یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین دروشمه‌كان، كه‌ حكومه‌تی نوێی عیراقی له‌سه‌ر پێكهێندراوه‌، چه‌ندین رێكاریش هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان، كه‌ به‌شێكیان نزیكه‌ی ١٢ ساڵه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یاندان و ده‌بێت بگۆڕێن.

ئاشكرشیكرد، نزیكه‌ی ٤٣٩ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌یه‌، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ خاڵه‌ باشه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌. 

عه‌وادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵسه‌نگاندن یه‌كێكه‌ له‌ ده‌روازه‌ گرنگه‌كان و راوێژكارانیش ده‌گرێته‌وه‌و هیچ كه‌سێك له‌ قۆناغی داهاتوودا له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ده‌رناچێت و میكانیزم و گۆڕانكاری وزاری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق. 

هه‌فته‌ی رابردووش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا به‌ دوورخستنه‌وه‌ی نزیكه‌ی ٦٠ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پۆسته‌كانیان و پله‌ی وه‌زیفیشیانی دابه‌زاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ده‌رنه‌چوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP