ناوەندی ستراتیجیی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، دەنگی بەرزی ژاوەژاو لە عێراق، مەترسییەکەی کەمتر نییە لە پیسبوونی هەوا و ژینگە و 80%ـی عێراقییەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن.
ناوەندەکە لە راپۆرتێکدا دەڵێت، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئاستی ژاوەژاویان لە بەغداد تۆمارکردووە، لە نێوان 37.5 بۆ 76 دیسیبڵدایە، ئەمەش زیاترە لەو سنوورەی رێکخراوەکە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوون دیارییکردووە، کە 45-55 دیسیبڵە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارەکانی زیادبوونی ژاوەژاو دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی گەشەی دانیشتوان لە عێراق، زیادبوونی کارگە و سازگە پیشەسازییەکان لەناو شاردا، هەروەها زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل هۆکارێکی دیکەی سەرەکییە بۆ زیادبوونی ژاوەژاو و ئێستاش زیاتر لە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل لە عیراق هە. لەپاڵ ئەمانەدا هۆڕنی دەنگ بەرز، زۆربوونی ماتۆڕسکیلەکان، بڵاوبوونەوەی مۆلیدەی کارەبایی هۆکاری دیکەی زیادبوونی ژاوەژاون
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، بەپێی تەندروستیی جیهانی، نابێت مرۆڤ رۆژانە لە 85 دیسیبڵ زیاتر گوێی لە ژاوەژاو بێت و لە هەشتیش سەعات تێپەڕ نەکات، ئەگەر ئەو سنوورەش تێبپەڕێندرێت، رەنگە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی کەسەکە درووست بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP