ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له‌سه‌ر ڕاسپاردەکانی لیژنه‌ی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنین، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاری دوورخستنه‌وه له پۆسته‌كانیان و ره‌وانه‌كردنیان بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌ركرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2025 بڵاویكردوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" ئەنجومەنی وەزیران، سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی کە لە راپۆرتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە 4 ی تەموزی 2024 سەلمێندراوه‌و پەیوەستە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنین و گرێبەستە پەیوەندیدارەکان، ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی 7ی ساڵی 2025ی پەسەند کرد"
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" بەهۆی جێبەجێنەکردنی ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو کەسانە دراوه کە ناویان لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە :" یەعقوب حوسێن، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی گواستنەوە، عەباس ناسر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گرێبەست و مۆڵەت لە وەزارەتی گواستنەوە، ئه‌ویش له‌سه‌ر ڕاسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوە"
راشیگه‌یاندووه:" بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەلایەن دادگای پەیوەندیدارەوە، بڕیاردرا ڕاپۆرتەکە ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی بکرێت"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP