كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی بۆ بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران خۆیان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنی كۆد بەمەبەستی پێشكەشكردنی كاندیدەكانیان سەردانی كۆمسیۆن بكەن .
كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردوە، كاندیدە سەربەخۆكان و پێكهاتەكانیش کە دەیانەوێت بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بکەن سەردانی ئۆفیسی كۆمسیۆن لە پارێزگاكانیان بكەن.
لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردووە و تاوەکو 26ی حوزەیرانی 2025، بەردەوامدەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP