بانکی رەشید لقە دیاریکراوەکانی ئاراستە کرد بۆ خەرجکردنی پارەی جوتیاران، ئەوانەی كە بەربوومەكانیان رادەستی حكومەتی عێراق كردووە.
بانکەکە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بانکی رەشید، سەرجەم لقە دیاریکراوەکانمان راسپاردووە بۆ خەرجکردنی پارەی جوتیاران، ئەوانەی بەروبوومەکانیان بە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت راسپاردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پرۆسەی خەرجکردنی پارە بەپێی خشتەیەكی رێکخراو و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی شایستە داراییەكان بە ئاسانی دەگاتە دەستی جوتیاران.
بانكی رەشید دەشڵێت ئەم رێکارە لە چوارچێوەی پاڵپشتی حکومەت بۆ کەرتی کشتوکاڵ و ئاسانکاری رێکارە داراییەکان بۆ جوتیارانە.
بانکەكە داوای لە جوتیاران کردووە سەردانی لقەکانی بانکی دیاریکراو بکەن، بەڵگەنامەی پشتگیریی پێویست لەگەڵ خۆیان ببەن، بۆ ئەوەی بە خێرایی پارەکانیان وەربگرن.
پرۆسەی ئەمساڵی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە چەند شارێكی عێراق دەستیپێكردووە و حكومەتی فیدڕالی بۆ هەر تۆنێک گەنم بڕی 850 هەزار دینار دەداتە جوتیاران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP