چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیاریدا بە هاوپەیمانیی یەکگرتوو لە پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەدین و نەینەوا بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بڕیاریانداوە لە هەریەک لە پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەدین و نەینەوا، بە لیستی هاوپەیمانیی یەکگرتوو بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا، باس لە ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن کراوە و جەختکراوەتەوە لە گرنگیی بەردەستخستنی هاوکاری و پاڵپشتیی پێویست و تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، جگە لەو سێ پارێزگایە، لایەنە شیعییەکان بە لیست و هاوپەیمانی جیاواز بەشداریی هەڵبژاردنەکە دەکەن، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی لە حەوت لایەنی سیاسی راگەیاندووە و دەوڵەتی یاساش بە سەرۆکایەتیی مالکی و عەسائیب ئەهلی حەق بە سەرکردایەتی خەزعەلی بەجیا بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن، موقتەدا سەدر، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکەی راگەیاندووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP