فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق له‌ سنوری كه‌ركوك حه‌شارگه‌یه‌كی داعشیان بۆردومانكرد

عێراق
13:39 - 2023-05-05

به‌هۆی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كوژران و حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ش له‌ناوبرا.

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق له‌ جۆری ئێف١٦ حه‌شارگه‌یه‌كی گرووپی تیرۆریستی داعشیان له‌وادی چای  سنوری پارێزگای كه‌ركوك كردوه‌ته‌ ئامانج و ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كه‌ له‌ حه‌شارگه‌كه‌دا بوون كوژراون و حه‌شارگه‌كه‌ش به‌ ته‌واوی له‌ناوبراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوای بۆردوومانه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و حه‌شارگه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ حه‌شارگه‌ گه‌وره‌كانی تایبه‌ت به‌ پاشماوه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش و بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشی تێدابووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP