بەهەوڵی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی دەرچووە یەکەمەکانی ناوچە حێناکۆکەکان دادەمەزرێن

عێراق
17:26 - 2023-05-05

دوای ئەوەی ماوەیەکە بەشێک لەدەرچوانی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لەناوچە جێناکۆکەکان  گرفت بۆ دامەزراندنیان دروست بووە،بەهەوڵی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت.

بەدریە حسێن عەزیز پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی عیراق پێی ڕاگەیاندین ماوەیەکی زۆرە بەدواداچوون بۆ کەیسی دەرچووانی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەین لەناوچە جێناکۆکەکان کەکێشەی کۆد،یان هەیە.

پەرلەمنتار بەدریە حسێن رونیشی کردەوە لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک وەزیری عیراق کۆمەڵێک کێشەیان روبەرووی سەرۆک وەزیرانی عیراق کردوەتەوە کە یەکێک لە کێشەکان کێشەی دامەزراندنی ئەو دەرچوانەیە.ڕاشیگەیاند بەرێز محەمەد شیاع سودانی داواکەیانی جێبەجێکردوە و لایەنی پەیوەندداریشی راسپاردوە کەجێبەجێی بکەن.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی تەئکیدیشی کردەوە لەئێستادا کێشەی ئەو خوێندکارانە چارەسەر بوە و ماوەی پرکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن بۆ ئەو دەرچوانە تا رۆژی ٥/١٦ درێژ کرایەوە.

بەدریە حسێن وتیشی بەردەوام ری دەبن لەبەدواداچوونی داواکاری  دانیشتوانی ناوچە جێناکۆکەکان و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانیان لەبەغدا .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP