د. بڕیار ره‌شید په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه به نووسراو و له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا داوامانكردووه كه مافێكی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌و پێویسته بۆیان بگه‌ڕێندرێته‌وه به جۆرێك كه له یاسای بودجه‌دا بره پاره‌یه‌كیان بۆ ته‌رخانبكرێت و یاخود حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبكرێت پاشه‌كه‌وته‌كه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئاشكراشیكرد، له رێگای په‌رله‌مانه‌وه كار ده‌كه‌ین كه جارێكی دیكه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌كو كارتێكی سیاسی و گوشار به‌كارنه‌هێندرێت و وتیشی، وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ له‌مه‌ودوا پارێزراوبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP