رابیحه حه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك رایگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی ده‌یانه‌وێت له یاسای بودجه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بكرێت به "دوانه‌خستنی" پشكی بودجه‌ی سلێمانی، له‌لایه‌ن هه‌ولێره‌وه .
راشیگه‌یاند ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێكین سنوری سلێمانی بێ به‌ش نه‌كرێت له مافه‌كانی، چونكه زۆرترین قوربانی ده‌ستی ڕژێمی به‌عس له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی بووه، ناكرێت له بودجه بێ به‌ش بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌م بێت به‌رامبه‌ر سلێمانی، سلێمانی ناچاره ڕێگه چاره‌ی تر بدۆزێته‌وه تا مافی هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران نه‌فه‌وتێت.
رابیحه حه‌مه‌د وتیشی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی عیراق و هه‌رێم له‌سه‌ر بودجه ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر ئه‌وه بڕگه و مادانه‌ی یاسای بودجه له ناو په‌رله‌ماندا.
هه‌وڵه‌كان بۆ ناردنی پاره له عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه به‌هۆی سكاڵایه‌كی عێراق له‌سه‌ر توركیا له ژوری پاریسی دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ڕێگه‌دان به‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، له كۆتایی مانگی سێوه توركیا ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی ڕاگرتووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP