مه‌هدی ته‌میمی به‌ڕێوبه‌ری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له به‌سره رایگه‌یاند، پرسی پیسبونی به‌سڕه به‌ده‌ر له قۆناغی دیارده، چوه‌ته ناو بازنه‌ی كاره‌ساتی مرۆییه‌وه، به‌جۆرێك ساڵانه 9 هه‌زار كه‌س له‌و پارێزگایه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئێستا بۆ پێنج ساڵی دیكه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه و بێده‌نگی لێ بكرێت، ئه‌وا ژماره‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه ساڵانه 40 هه‌زار كه‌س تێده‌په‌ڕێت.
باسیله‌وه‌شكرد: به هۆی ئه‌و هۆكاره ئاڵۆزانه‌ی پیسبون كه به‌سڕه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌ئێستادا ساڵانه 9 هه‌زار توشبوی شێرپه‌نجه له‌و پارێزگایه جێگه‌ی مه‌ترسیه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گازی ژه‌هراویه‌كان كه ده‌چنه ئاسمان هه‌وری گه‌وره دروستده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌رمبونی جیهان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه و كارلێك ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و بارانانه‌ی به‌سه‌ر پارێزگاكه‌دا ده‌بارێت جارێكی دیكه دێنه‌خواره‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP