وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ره‌تیكرده‌وه، چه‌ند مادده‌یه‌كی خۆراكی له كۆگاكانیاندا هه‌بێت، كه شیاوی خواردن نه‌بێت و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، سه‌رجه‌م مادده خۆراكییه‌كان پشكنینیان بۆ كراوه و ته‌ندروست و شیاون بۆ خواردن.
محه‌ممه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌زاران تۆن له مادده خۆراكیه‌كان له‌رێگه‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆراكه‌وه دابه‌ش ده‌كات و سه‌رجه‌م مادده خۆراكییه‌كانیش له‌رێگه‌ی تاقیگه نێوخۆییه‌كانه‌وه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و له‌باشترین جۆره‌كانن و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی جیهانیی ئایزۆن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی نه‌شیاوی مادده خۆراكییه‌كان ده‌وترێت، ته‌نیا قسه‌یه‌و دووره له راستیه‌وه‌و كه‌ره‌سته خۆراكییه‌كان پشكنینی كوالێتی كۆنتڕۆڵیان بۆ ده‌كرێت و ده‌رگای تاقیگه‌كانیش كراوه‌ن بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت سه‌ردانیان بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی عیراق له دابینكردنی خۆراك بۆ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێستا كۆگاكانیان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان جۆری نوێی مادده خۆراكییه‌كانیان تێدایه‌و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكیش به‌سه‌ر بنكه‌كاندا له‌قۆناغی كۆتاییدایه‌و به‌مزووانه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP