سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند:" ئەفسەرێک بە پلەی موقه‌ده‌م لە سوپای عێراق بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە."
سەرچاوەکە ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:"هێزێک لە لیوای 25، فیرقەی 17، لەناو قەزای مەحمودییە، ئەفسەرێکیان بە پلەی موقه‌ده‌م ده‌ستگیركردووه كه ژنێك و دوو پیاوی له‌گه‌ڵدا بووه‌و به‌هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیركراون، کە بڕێک مادەی هۆشبەرییان پێبووەو مەزەندە دەکرێت بە نیو کیلۆگرام.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی ئه‌نجامدراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP