بڕیاره سبه‌ینێ سه‌رۆكی دادگا باڵای عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتێكی ره‌سمی سه‌ردانی ئێران بكات و سه‌ردانه‌كه‌ش دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
كازم غه‌ریب ئابادی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئه‌مینداری لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند:" سبه‌ینێ 9ی ئایاری 2023 فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی دادگای باڵای عێراق، به سه‌ردانێ‌كی ره‌سمی دوو رۆژه ده‌گاته ئێران"
ئاژانسی هەواڵی (میهر)ی ئێرانیش، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" كه سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانه، به ئامانجی پەرەپێدان و گه‌شه‌پێدانی هاریکاریی یاسایی و دادوەریی نێوان هەردوو وڵات، كه چه‌ندین دۆسێی جیاجیا تاوتوێ ده‌كرێن و پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، هەروەها دوو یاداشتی لێکتێگەیشتنش لەسەر هاریکاری نێوان هەردوو وڵات ئیمزا دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP