بڕیاره رۆژی دووشەممە دەنگ لەسەر پرۆژەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بدرێت کە بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری پێدەکرێت.
لهو بارهیهوه موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند:" ھیچ کێشە و ئاستەنگێک لەبەردەم بریاردان لە پرۆژەی بودجە نییەو ھەموو ھێزە سیاسییەکانیش رهزامهندن بە پەسەندکردنی.
وتیشی، ھەر لەسەر ئەو بنەمایە رۆژی دوو شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەکە دەدات.
ههر لهو بارهیهوه جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگهیاندووه:"تائێستا هیچ ناکۆکی ئەوتۆ لەنێوان لایەنەکان نییە لەسەر پهسهندكردنی بودجە، لەم هەفتەیەشدا پڕۆژەیاساكه بودجە دەچێتە ئهنجومهن و لە دانیشتنی گشتیی دەنگی لەسەر دەدرێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP