ئاراس محەمەد ئاغا پێشوازی لە د. خالد شوانی وەزیری دادی عیراق کرد

عێراق
21:26 - 2023-05-22

ئەمڕۆ دووشەمە ٢٢ی ٥ی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی نەینەوا لە بارەگای مەلبەند پێشوازی کرد لە (دکتۆر خالد شوانی ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و وەزیری دادی حکومەتی عیراق و شاندی ھاوری

لەوسەرەدانەیدا وەزیری دادی عێراق دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا تاوتوێ کرد.

وەزیری دادی عێراق پاڵپشتی خۆشی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەك دەربڕی و ڕایگەیاند بەهەموو شێوەیەک کار دەکەین تاوەکو خزمەتی گەلی عێراق و پارێزگای نەینەوا بکەین بە هەموو پێکهاتەکانیەوه.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP