ڤینیسیۆس و ڕیاڵ لەیەك جیانابنەوە

وەرزش
15:06 - 2023-05-23

ڤینیسیۆس و ڕیاڵ لەیەك جیانابنەوە
لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی داوایەكی ڤینیسیۆس جۆنیۆری برازیلی لە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بلاو بۆوە، كە داوای كردوە رێگە بە رۆیشتنی بدەن لە یانەكە، راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئاشكرایكردوە راستی بابەتەكە لە نوێترین ژمارەیدا بڵاودەكاتەوە، بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی ئاشكرایدەكات: كەسە نزیكەكانی ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەوڵیانداوە یاریزانەكە ریزەكانی قەڵای شاهانە جێبهێڵێت، بەڵام ئەو لاوە بەرازیلیە رەتیكردۆتەوە لە مێرەنگی بڕوات، تۆڕی ئی ئێس پی ئێنی ئیسپانیش ئەوەی راگەیاندوە: دوای بڵاو بونەوەی دەنگۆی رۆیشتنی ڤینی لە ریاڵ مەدرید، یانەی پاریس سان جێرمان، بۆندێكی بە بڕی 33 ملیۆن یۆرۆ وەك موچەی ساڵانە پێشكەشی ئەو یاریزانە كردوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP