عیراق و ئوردن هێڵی كاره‌با پێكه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه‌و، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا هێڵه‌كه به‌بـڕی ٥٠ مێگاوات ده‌كه‌وێته‌كار.
ئه‌حمه‌د مو‌سا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق ڕایگه‌یاند، له‌یـه‌كی مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵه‌وه، قۆناغی یه‌كه‌می پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای عیراق به‌ئوردن ئاماده ده‌بێت و، له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا به‌قه‌باره‌ی ٥٠ مێگاوات ده‌كه‌وێته‌كــارو، ده‌گاته قه‌زای ڕوتبه له‌پارێزگای ئه‌نبار .
ڕاشیگه‌یاند، پێشبینیانده‌كرد، له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران، پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌با بكه‌وێته‌كار، به‌ڵام هه‌ندێك ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واو به‌ربه‌ستی لایه‌نی ئوردنی، كه‌وتنه‌كاری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی بۆ مانگی ته‌ممووز دواخست.
وتیشی: پێكه‌به‌ستنه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی ئاماده‌یه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی كه‌وتنه‌كاری ده‌كه‌ن و، پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو له‌ماوه‌ی داهاتوودا ئاماده ده‌بێت و، پێنج گرێبه‌ستیان له‌و بواره‌دا كردووه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP