بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عیراق پڕۆژەی یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت

عێراق
15:19 - 2023-05-28

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عیراق نزیکبوونەوەی پڕۆژەی یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هیچ پچڕانێک لە سیستەمەکەدا نەبووە.

عەمید زیاد ئەلقەیسی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتی بریکاری وەزیری کاروباری پۆلیس، لە هاتوچۆی گشتی، بەڕێوەبەرایەتییەکە هەوڵدەدات بۆ بوژاندنەوە و مۆدێرنکردنی سیستەمی هاتوچۆ بەپێی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان"،
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو پانێڵەکان لە باکوورەوە بۆ باشوور یەکگرتوو دەبن".

ئەلقەیسی دووپاتی کردەوە، "هیچ وەستانێك لە سیستەمەکەدا نییە، بەڵام لە ئێستادا دواکەوتنێکی کەم هەیە بەهۆی زۆری ژمارەی سەردانیكەرانەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر سیستەمەکە هەبووە و بووە هۆی خاوبوونەوەی "،
ئاماژەش دەکات كە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ نزیکەی 12 بۆ 14 هەزار مامەڵە لە ڕۆژێکدا ئەنجامدەدات، لەوانە نوێکردنەوەی مۆڵەت، پێدانی مۆڵەتی شۆفێری، یان تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانیەوە، هەروەها تۆمارکردنی ماتۆرسكیل. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP