یه‌كێتی دەنگۆی رازیبوونی بە لابردنی بڕگەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە به‌درۆده‌خاته‌وه‌

عێراق
14:39 - 2023-05-29



دەنگۆی رازیبونی یەکێتی بە لابردنی بڕگەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم به‌درۆده‌خرێته‌وه‌و بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت: "وەک چۆن گەڕاندەوەی پاشەکەوتی مووچەمان لە بودجەدا جێگیرکرد، بەهەمان شێوە هەوڵەدەدەین لە پەرلەمان ئەو بڕگەیە پەسەند بکرێت".

کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەو هەواڵانەی باس دەکرێن لەبارەی ئەوەی یەکێتی رازی بووە بەلابردنی بڕگەی گێڕانەوەی پاشکەوتی موچە هەڵبەستراوەو دورە لە راستییەوەو شەوی رابردوو یەکێتی هیچ کۆبونەوەیەکی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە شیعیەکاندا نەبووە".

"ئێمە چۆن هەوڵماندا و چەسپانمان لە رەشنوسی بودجەدا، ئاواش بەردەوام دەبین تا لەناو دانیشتنی پەرلەمان پەسەند دەکرێت"، کاروان یاروەیس وای وت.

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت: "ئەو کەسانەی ئەم پڕوپاگەندانە بڵاودەکەنەوە نوێنەریان لە لیژنەی دارایی پەرلەمان و هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت نیە و بەس موزایدەیەکی بێزراوەو هیچی تر".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP