وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ زیندانی ده‌كرێن
فه‌ریق حسێن ته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپراسیۆنه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، “له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه وه‌زاره‌ت ده‌ستیكردوه به‌هه‌ڵمه‌تێك بۆ رێگریكردن له خاوه‌ن بازاڕ و دوكانه‌كان له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار‌و سنوورداركردنی ئه‌م پرۆسه‌یه”.
وتیشی، “هه‌ڵمه‌ته‌كه له هه‌موو ناوچه‌كان به‌رده‌وامه، جگه له هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگه‌ی مه‌فره‌زه‌كانه‌وه كه هه‌ڵمه‌تی پشكنین و چاودێریكردن له سه‌نته‌ره‌كان و بازاره بازرگانییه‌كان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ چاودێریكردنی ئه‌و ناوه‌نده بازرگانییانه‌ی مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، “هه‌ندێك كه‌س هه‌ن سوود له ناجێگیری نرخی دۆلار وه‌رده‌گرن، به‌ڵام هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكارانی بڕیاره‌كان گیراوه‌ته‌به‌رو ده‌بێت ناوه‌نده بازرگانییه‌كان و خاوه‌ن پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلی پابه‌ندبن به مامه‌ڵه‌كردن به دینار له‌بری دۆلار”.
رایگه‌یاندووه، هه‌ر خاوه‌ن ناوه‌ندێكی بازرگانی مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه بكات سزا ده‌درێت و سزاكه‌ش ده‌گاته پێنج ساڵ زیندانیكردن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP