بنزیمە بووە سعودی
دوای بڕیارە لەناكاوەكەی كەریم بێنزیما و جێهێشتنی ڕیزەكانی یانەی ریاڵ مەدرید, دواجار داهاتووی پیشگەری یاریزانەكە ڕوون بۆیەوە و چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ باس لەوە دەكەن ئەستێرە فەڕەنسیەكە بەڕەسمی بۆندی یانەی ئیتیحادی سعوودی واژوو كردووە و وەرزی داهاتوو هێرشبەرەكەی پێشووی مێرانگی لەخولی سعوودیە ڕكابەری دەكات, لای خۆشیەوە فابریزۆ ڕۆمانۆ شارەزا لەبازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند: بێنزیما یاریزانی نوێی یانەی ئیتیحادی سعوودیە بەگرێبەستی دووساڵ و بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ, لەهەفتەی داهاتووشەوە كەریم بێنزیما گەشتەكەی بەرەو شاری جددە بەڕیدەكەوێت و وەك یاریزانی نوێ بەدەزگاكانی ڕاگەیاند دەناسێندرێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP