فراکسیۆنی یەکێتی سازش لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ناکات

عێراق
17:18 - 2023-06-08

فراکسیۆنی یەکێتی تەئکید لەگەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەکاتەوە و ئەندامێک فراکسیۆنەکەش دەڵێت:" سازش لەسەر مافی فەرمانبەران ناکەین".

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند:"فراکسیۆنەکەمان سازش ناکات لەجێگیرکردنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەدا، یەکێک لەو مافانەشی کەدەیەوێت بۆ فەرمانبەرانی بگەرێنێتەوە، پرسی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەیە، بەهیچ شێوەیەکیش سازش لەسەر ئەو داوایەی ناکات".

"هاوکات فراکسیۆنەکەمان تەئکید دەکاتەوە ئەگەر بۆ پارێزگایەکی وەک بەسرە رێگەپێدراوبێت راستەوخۆ پشکی خۆی لەوەزارەتی دارایی وەربگرێت، دەبێت ئەو مافە بۆ پارێزگای سلێمانیش بەڕەوا ببینرێت کاتێک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نادادی بەرامبەر کرا بتوانێت راستەوخۆ لەعیراق پشکی خۆی وەربگرێت"،غەریب ئەحمەد وایوت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP