ژنێك له‌به‌غدا ده‌ستگیرا كه سه‌رۆكایه‌تی تۆڕێكی مه‌ترسیداری بازرگانیكردنی به مرۆڤه‌وه ده‌كرد.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق ڕایگه‌یاند، "ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، دوای وه‌رگرتنی زانیاری هه‌واڵگری سه‌باره‌ت به بوونی باندێك به سه‌رۆكایه‌تی ژنێك كه منداڵان و ژنان ده‌قۆزنه‌وه له بازرگانیكردن به مرۆڤ و به‌كارهێنانیان له‌كاری له‌شفرۆشیدا، تیمێكی هه‌واڵگری تایبه‌تمه‌ند پێكهێنرا و دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی دادوه‌رو له ئۆپه‌راسیۆنێكدا تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیركران."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دۆسێی لێكۆڵینه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، بۆیه بڕیاریدا به‌پێی یاسای بازرگانیكردن به مرۆڤ و قوربانییه‌كان سزابدرێن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP