عیراق _ ٦٠ كه‌س به‌تۆمه‌تی حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ی نایاسایی و به‌قاچاغبردنی دراو ده‌ستگیركران

عێراق
21:35 - 2023-06-08

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، ده‌ستگیركردنی ٦٠ كه‌سی راگه‌یاند كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ی نایاسایی.

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق ڕایگه‌یاند، "له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانمان بۆ سنوورداركردنی حه‌واڵه‌كردنی پاره‌و حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستكاریكردنی دراو كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك باندی ڕێكخراوه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت و ده‌ڵاڵه‌كان به‌ هاوكاری كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ و نوسینگه‌كانی حه‌واڵه‌، دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر، (50) تۆمه‌تبار له‌ به‌غداد ده‌ستگیركران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ پارێزگاكانی واست و زیقار، تیمه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی (10) كه‌سی تریان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ تۆمه‌تبارن به‌قاچاغبردنی دراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات وپسوڵه‌ی حه‌وڵه‌كردن به‌ ناوی جیاوازه‌وه‌، راشیگه‌یاند، "تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراون به‌پێی یاسا ڕێوشوێنی پێویست له‌ دژیان بگرنه‌به‌ر".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP