پزیشكێكی پسپۆڕ: پێویسته‌ له‌ وه‌رزی هاویندا چاویلكه‌ی دژه‌خۆر له‌چاوبكرێت

تەندروستی
09:55 - 2023-06-13




خانمه‌ پزیشكی روسی (ڤالێنتینا مێرکولۆڤا) پزیشکیی پسپۆڕله‌ بواری پزیشكیی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لە وەرزی هاویندا بۆ پاراستنی پێستی دەوروبەری چاو لە تیشکی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش، چاویلکەی دژه‌ خۆر له‌چاوبكرێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی( Gazeta.Ru)، ئەو خانمه‌ پسپۆڕە ئاماژە بۆئەوەشدەکات کە چاویلکەو (كرێم)ی دژەخۆر لە هاویندا هەمان گرنگییان هه‌یه‌ بۆ پاراستنی پێست.

خانمه‌ دكتۆر (ڤالێنتینا مێرکولۆڤا) ده‌شلێت: "تیشکی سەروو بنەوشەیی زیادە، گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە چوونه‌نێو تەمەنه‌وه‌ لە پێكهاته‌كانی چاودا خێراتر دەکات، کە هۆکاری مەترسیدارن بۆ توشبوون به‌ کۆمەڵێک نەخۆشی چاو و هه‌روه‌ها ئەگەری تووشبوونش بە شێرپەنجەی پێست لە دەوروبەری چاودا زیاد دەکه‌ن".

بە وتەی ئەو پزیشكه‌، چاویلکەی دژه‌خۆردەبێت فلتەرێکی گونجاوی هەبێت، بۆیە دەبێت تەنها لە فرۆشگاکانی تایبه‌ت به‌چاو بکڕدرێت. چونکە کاتێک لە شوێنی تر دەکڕدرێت ره‌نگه‌ ئه‌و چاویلكه‌یه‌ تاریک (ره‌شێكی تۆخ) بێت، بەڵام فلتەری پارێزەری تێدا نەبێت، ئەمەش زیانی زیاتره‌ بۆ چاو.

هۆشدارییش دەدات و دەڵێت: "لەکاتی له‌چاوكردنی چاویلکەی ره‌شی تۆخدا، (گلێنه‌ی چاو) فراوان دەبێت و به‌هۆی نه‌بوونی فلتەری پارێزەر لە تیشکی سەروو بنەوشەیی، بڕێکی زیاتر لەو تیشکانە دەچنە ناو چاوەوە".

 دەشڵێت: "لەکاتی پشوودان و كات به‌سه‌ربردن لەسەر کەناری دەریا و لە ناوچە شاخاوییەکاندا، تیشکی خۆر لەسه‌ر ڕووی ئاو و بەفر و بەردی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ڕەنگ دەداتەوە و به‌ ڕێژەی چه‌ندان هێنده‌ ده‌چنه‌ نێو چاوەوه‌، بۆیە پێویستە ئەم ئامرازه‌ خۆپارێزییە پشتگوێ‌ نه‌خرێت". جگە لەوەش ده‌توانرێت بەم جۆره‌ چاویلکانە دیاردەی خۆرگیرانش ببینرێت."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP