ته‌ندروستیی جیهانی: ئاماده‌بن بۆ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌تر له‌ كۆرۆنا

تەندروستی
21:33 - 2023-06-16

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ جیهان ئاماده‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڵاووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ك كه‌ “كوشنده‌تره‌” له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ وتارێكیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ ژنێڤ هۆشداریداو  وتیشی، كۆتایی هاتنی كۆڤید-19 وه‌ك حاڵه‌تێكی نائاسایی ته‌ندروستیی جیهانی به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ مه‌ترسییه‌ ته‌ندروستییه‌ جیهانییه‌كان كۆتاییان هاتووه‌.
راشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی بڕیاردانی 194وڵاتی ئه‌ندامی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕاوێكی دیكه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی دروستبوونی شه‌پۆلی نوێی نه‌خۆشی و مردن به‌جۆرێك مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری كوشنده‌تری له‌ كۆرۆنا هه‌یه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP