دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا بڕیاری ناردنی په‌نابه‌ران له‌وڵاته‌كه به‌ره‌و ڕوه‌ندا به‌نـایاسایی له‌قه‌ڵه‌مدا.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه، له‌دوایین دادبینیكردن بۆ دۆسییه‌ی ناردنی په‌نابه‌ران بۆ ڕوه‌ندا، بڕیاردراوه بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌نایاسایی هه‌ژماربكرێت.
ساڵی ڕابردوو له‌و كاته‌ی بۆریـس جۆنـسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بوو بڕیاردرا، به‌شێك له‌و كۆچبه‌رانه‌ی ڕوویان له‌وڵاته‌كه كردووه‌و مـافی په‌نابه‌رییان وه‌رنه‌گرتووه به‌شێوه‌ی زۆره‌ملـێ ره‌وانه‌ی وڵاتی ڕوه‌ندا بكرێن، ئه‌ویش به‌پێی ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌و وڵاتـه.
هه‌ر زوو به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌رییان نه‌بوو نامه‌ی ئاگاداریان بۆ چووبوو كه‌له‌ناویشیاندا ژماره‌یه‌ك كورد‌و سووری و ئه‌فریقی هه‌بوون.
پێشـتر، دادگای باڵای له‌نده‌ن ڕایگه‌یاندبوو، كه‌ناردنی په‌نابه‌ران بــۆ ئه‌و وڵاته یاساییه، ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه ناره‌زایی به‌دوای خۆیدا هێناو، ئه‌مڕۆش دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP