شاڵاو عەلی عەسکەری: پارتی بەرنامەی تێکدانی پەیوەندییەکانی هەیە

کوردستان
10:39 - 2023-08-14



کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باس لە دۆخی هەرێم و عیراق و پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی دەکات و دەڵێت: " ئاڕاستەیەک لەناو پارتی کارلەسەرتێکدانی پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەکات"، دەشڵێت: "هەموو کات یەکێتی بۆ رێککەوتن و باشکردنی پەیوەندییەکان هەوڵیداوە تەواجودی لەبەغدا هەبێت لەسەر ئاستی باڵا".

شاڵاو عەلی عەسکەری کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: "دوای کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال و بەتایبەت لە دوای کۆنگرە بڕیاردرا یەکێتی وجودی هەبێت لەبەغدا و بەتایبەت لەسەر ئاستی باڵا و سەرۆکی یەکێتی".

ئاماژە بەوەشدەکات: " یەکێتی کە چوەتە بەغدا وتویەتی ئەگەر ئەو حەساڕانەی لەسەر دەڤەری سەوز واتە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین هەیە بەتایبەت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەک خۆی بمێنێت پارێزگاکان خۆیان داوای بەشە بودجەیان به‌ راستەوخۆ لە بەغدا بکەن، ئەوەش لەبەرژەوەندی هاوڵاتییان بووە".

پارتی بەرنامەی تێکدانی پەیوەندییەکانی هەیە
کارگێڕەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشڵێت: "پارتی لەگەڵ لەیەنەکانی بەغدا رێکەوتبوو بۆئەوەی خۆیان بەتەنیا حکومەت پێکبهێنێت لەبەغدا، ئەو کاتەش هەر ویستومانە یەکێتی و پارتی و لایەنەکانی هەرێم بە یەک دەنگی و یەک رەنگی بچینە بەغدا، کاتێکیش وەفدی یەکێتی و پارتی چونە بەغدا بۆ رێککەوتن، پێیان وتین ئێمە لەگەڵ پارتی رێککەوتوین".

"پارتی دوو بەرەیە و هەموو کاتێک کەدەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان باش بکەین، ئاڕاستەیەک لەناو پارتی کارلەسەرتێکدانی پەیوەندیەکان دەکات و بەدەست و بەهەوڵی تایبەت ئاراستەی پەیوەندییەکان دەشێوێنن و لەزۆرینەی کۆبونەوەکانیشدا ئەم حاڵەتە دوبارە دەبێتەوە، تەنانەت لەناو کۆبونەوەکان بەشێوازێکی ناڕاست و قبوڵنەکراو قسە دەکەن، کەجێی قبوڵکردن نییە"، شاڵاوی عەلی عەسکەری وای وت. 

گێڕانەوە و شێواندنی مێژوو سوود بە کورد ناگەیەنێت
شاڵاو عەلی عەسکەری وتی: "پارتی و یەکێتی بەدرێژایی مێژوو لە خۆشی و ناخۆشیدا بون و هیچ جوانییەک لەو کارەساتانەدا نییە کەلەنێوانماندا روویداوە، چی باشەمان هەبووە ئەو کاتانە بووە کەبەیەکەوە بوین و دەستکەوتەکان بۆ کورد بووە، چەندین جاریش ئەوان خیانەتیان کردووە لەو میژووەی کەلەنێوانمداندا هەیە و وەک رونیشە کارەساتی هەکاری بەفیتی پارتی روویداوە، هەموو ئەو کارەساتانەمان بیرە بۆیە پێویست ناکات بیگێڕینەوەو گێڕانەوەی ئەو مێژووە سود بە کورد ناگەیەنێت".

"لەزۆرینەی ئەو روداوانەش کەبەسەرمان هاتووە لە مێژوو، هەر لە شەنگال و لە ریفراندۆم و لە کەرکوک و چەندین رووداوی تر، پارتی هۆکار بووەو هەموو کورد باجەکەی داوە"، شاڵاو عەلی عەسکەری وا دەڵێت.

واجبی یەکێتییە قەوارەی عیراق بپارێزێت
ئاماژە بەوەش دەکات: "لەسەر قسەی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال، کەوەک وەسێتێک بۆ ئێمەی بەجێ هێشتووە، کەهەموو کات وتویەتی یەکڕیزی قەوارەی عیراق بپارێزن و ئێمەش تا بۆمان بکرێت و بە ئەرکی کوردایەتی و حزبی خۆمانی دەزانین بیپارێزین و لەگەڵی بڕۆین".

"ئێمە داوامان هەیە لە دەستور، بەڵام ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ ناکەین، ئەمە وادەکات پاراستنی قەوارەی عیراق وەک بونی لەناو حکومەتەکانی پیشوتری هەرێم نەبێت، بەڵام دەتوانین باشتری بکەین"، کارگێڕەکەی مەکتەبی سیاسی وای وت.

دەشڵێت: "هەر ماڵێکی کەرکوک بچیت نابینی تێکۆشەر یان شەهیدێک یان پێشمەرگەیەک یان کادرێکی یەکێتی نەبێت، بۆیە دەبێت لە ناوچە جێناکۆکەکان ناونیشانی کوردایەتی نەسڕینەوە".

یاسای هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە
وتیشی: "یەکێتی پێش هەموو لایەنەکان دەیەوێت هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام یاسای هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە، لەگەڵ ئەوەش لەسەرمانە هەموو لایەنگرو ئەو کەسانە ئاشتبکرێنەوە و دوای ئەوەش ئێمە بەهەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ هەڵبژاردن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP