قوباد تاڵەبانی هاوخه‌میی بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ستار عەلی ده‌رده‌بڕێت

کوردستان
11:29 - 2023-09-04



بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک ستار عەلی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (ستار عەلی)م بیست.
کۆچکردوو هونەرمەندێکی بەئەزموونی بواری شێوەکاری و تێکۆشەرێکی دێرین و جێگری مەڵبەندی (ی.ن.ک) و رووناکبیرێکی دیاری دهۆک بوو، کۆچکردنی جێگای داخی هەمووانە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP