وته‌بێژی پۆلیس: دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بووه‌ته‌وه‌

کوردستان
13:45 - 2023-09-09

دۆخی كه‌ركوك، به‌ره‌و ئاسایی بونه‌وه‌ ده‌چێت و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان هه‌نگاوه‌كانیان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ خستووه‌ته‌گه‌ڕ .
له‌و باره‌یه‌وه‌، عامر شوانی وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین، وابڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 2 رۆژدا ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازییه‌ی له‌ گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی كه‌ركوك بڵاوه‌یان پێكراوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، شوێنی خۆیان و پاشه‌كشه‌ بكه‌ن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری كه‌ركوك بۆ كاتێكی تر دواخستووه‌ .
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا زیندانی كرابوون، له‌ئێستادا سه‌رجه‌میان ئازاد كراون و هیچ زیندانییه‌ك له‌لای پۆلیس نه‌ماوه‌ .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP