هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی (عایشە عەلی) دایکی فەرید ئەسەسەرد

کوردستان
13:31 - 2023-09-12

ئەمڕۆ ١٢-٩-٢٠٢٣ خاتوو عایشە عەلی دایکی فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنە خەمناکەوە ژمارەیەک پرسەنامە و هاوخەمی ئاڕاستەی هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی کراوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکانیانە:

 

کۆسرەت رەسول پرسەنامەیەک ئاراستەی فەرید ئەسەسەرد دەکات

برای بەڕێزم کاک فەرید ئەسەسەرد

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەلی) دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی جەنابت و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی دایکی فەرید ئەسەسەرد

بەڕێز کاک فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەلی) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هەڤاڵ فەرید  ئەسەسەرد  سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ( خاتوو عائیشە عەلی ) دایکی بەرێزتانمان پێگەیشت  
بۆ ئەم خەمە پرسە وماتەمی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و کەسوکار وخانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین 
 لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوریتان وپێ ببەخشێت وکۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات 

انا لله وانا الیە راجعون 

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

هەڤاڵ و برای بەڕێزم کاک فەرید ئەسەسەرد

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (عایشە عەلی) دایکی ئازیزتانم بیست.

کۆچی دوایی دایکە عائیشە جێی داخە بۆ هەمووان بەتایبەت کە ژنێکی تێکۆشەر و قوربانیدەر و پشتیوانی شۆڕش بووە و لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەر بووە کە نەوەکانی بەرۆحیەتی نیشتمانپەروەری و تێکۆشان جۆش داوە.
   
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو (عائشە عەلی) خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP