وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌رگای خزمه‌تكردن له‌ ریزی سوپا ده‌كاته‌وه‌

کوردستان
15:42 - 2023-09-12


وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خزمه‌تكردنی وه‌ك سه‌رباز به‌ مه‌رجی عێراقیبوون و پێنج مه‌رجی دیكه‌ راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ ئاره‌زووی خزمه‌تكردنی خۆبه‌خشانه‌ له‌ ڕیزه‌كانی سوپای عێراقدا ده‌كه‌ن وه‌ك سه‌رباز ئاگادارده‌كاته‌وه‌ ده‌توانن به‌ فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی داواكاریی پێشكه‌ش بكه‌ن.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ ((http://www.volmod.ur.gov.iq/)) له‌ سه‌عات 1:00ی به‌ره‌به‌یانی 15ی (ئه‌یلول/9) تاوه‌كو سه‌عات 12:00ی شه‌وی 21ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 به‌رده‌وام ده‌بێت. 

مه‌رجه‌كان بۆ داواكاریی  پێشكه‌شكردن:
یه‌كه‌م: پێویسته‌ داواكار ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت. دووه‌م: ته‌مه‌نی داواكار نابێت له‌ (18) ساڵ كه‌متر بێت و له‌ (25) ساڵ زیاتر نه‌بێت، تێبینی (ته‌مه‌ن له‌ به‌رواری داواكارییه‌وه‌ حیسابی بۆ ده‌كرێت) سێیه‌م:پێویسته‌ داواكار ڕه‌وشتی باش و ڕه‌فتاری باشی هه‌بێت. چواره‌م: پێویسته‌ داواكار مه‌رجه‌كانی له‌شجوانی و سه‌لامه‌تیی ته‌ندروستیی تێدابێت، پێنجه‌م:
به‌ تاوانێكی گه‌وره‌ یان تاوانێكی بچوك كه‌ بریتی بێت له‌ خراپه‌كاریی ئه‌خلاقی، تاوانی تیرۆر، یان تاوانه‌كانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت، سزا نه‌درێت.
شه‌شه‌م: پێویسته‌ داواكار بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یان بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی هه‌بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP