بەسەرپەرشتی خانمی یەکەمی عێراق رێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (کاروانی خەباتی ژنە پێشمەرگەکان) لە هۆڵی خاک لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
بۆ رێزگرتن لەخزمەتەکانیان لەقۆناغی شاخ و پێشمەرگایەتیدا، لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق، کتێبی کاروانی خەباتی ژنەپێشمەرگەکان لەچاپدرا.
لە وتەیەکدا، خاتوو شاناز خانمی یەکەمی عێراق، ستایشی قارەمانێتی ژنانی پێشمەرگەی کرد لەسەردەمی خەباتی شاخ و تێکۆشان و کوردایەتیدا، کەجگەلە بەڕێوەبردنی ئەرکی خێزان، بەردەوام بوون لەخەبات و کۆڵنەدان و بەرگری لەخاکی پیرۆزی کوردستان و پشتیوانی هاوسەر و براکانیان بوون.
کتێبەکە كه لەلایەن (نەسرین کوردە)وه ئامادەکراوە، سەرگوزشتەی ژیان و وێنەی ئەو ژنە تێکۆشەرانەی لەخۆگرتووە کە بە لەخۆبردوویی و بەخشین و پشودرێژییەوە بەرگەی سەرکوتکردن و ستەمی رژێمی لەناوچویان گرت و سەروەرییان بۆ گەل و نیشتمان تۆمارکرد.
هەر لەرێورەسمەکەدا سەرباری ئاماژەدان بەدەیان چیرۆک و داستانی پڕسەروەریی و نەبەردیی ژنانی پێشمەرگە، خەڵاتی خاتوو شانازیان پێشکەش کرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP