ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی وه‌رزی هاوینه و سبه‌ینێ 21ی (ئه‌یلول) یه‌كه‌م رۆژی پایزی ده‌ستپێده‌كات و به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانیش، سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ئارادایه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، خێرای با له‌سه‌رخۆیه له‌نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش كه یه‌كه‌مین رۆژی پایزه پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه.
پله‌كانی گه‌رماش له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان 35 بۆ 40 پله ده‌بێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP