ساڵی داهاتوو سەرجەم مامەڵە بازرگانییه ناوخۆیی و مامەڵاکانی دیکە بە دیناری عێراقی دهبێت له بری دۆلار.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لە راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، ساڵی داهاتو بانکی ناوەندیی دەستههڵدهگرێت لە حەواڵەی دەرەکی ولە بری ئەوە پشت بە بانکە مۆڵەت پێدراوە ناوخۆییەکان دەبەسترێت، واتە کاری حەواڵەی دەرەکی دەسپێردرێت بەوان.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد كه:" ئەو بریارە بە هاوبەشی لە نێوان بانکی ناوەندی عێراق و بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا دراوە، بەو شێوەیە بانکی ناوەندی لە جێبەجێکارەوە دەبێتە ناوەندی سەرپەرشتیكارو چاودێریی جوڵەی نەختینەیی و بانکی، لهكاتێكدا رێژهی حهواڵه له رێگهی بانكهكانهوه له كۆی گشتیی له 60% بووه(له دهرهوهی سهكۆی ئهلیكترۆنی تایبهت به بانكی ناوهندیی)، بهڵام ڕێژەی حهواڵه جێبهجێكراوهكان گەیشتووەتە زیاتر لە 95%”."
باسی لهوهشكرد كه:" بانکی ناوەندیی لە هەوڵدایە بۆ کردنەوەی کەناڵی راستەوخۆی بانکی لەگەڵ بانکە بیانییەکان، ئەویش لە پێناو پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، لە ئێستاشدا لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی کەناڵی بانکی کە تێیدا مامەڵە بە دراوەکانی وەک، درهەمی ئیماڕاتی، لیرەی تورکی، روپیەی هیندی و یۆرۆ بکرێت."
باسی لەوەشکرد، لە ساڵی داهاتو سەرجەم مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەکان و ئەوانی دیکەش بە دۆلار قەدەغەدەکرێت، تەنها دینار بەکاردەهێنرێت، بەڵام فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بەردەوام دەبێت.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی وتی:" بەشداریکردنی زۆربەی بازرگانەکان له سەکۆی مامەڵەکردن بە دراوە بیانییەکان و خستنهڕووی یهك دۆلار بە هەزارو 320 دینار، هۆکارێکی راستەوخۆی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار و ئاستی هەڵئاوسان بو."
روونشیكردهوه:" رێکاری نوێی حەواڵەو فرۆشتنی دۆلار، کەرتی بانکیی عێراق لە سەرجەم مەترسییەکان دەپارێزێت، هەروەها لەلایەن عێراق و ئەمریکاشەوە قبوڵکراوە و لەگەڵ یاسای بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوە و بەقاچاغبردنی پارەدا گونجاوه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP