بە بڕیاری ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی و وەزیری تەندروستیی عێراق، دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا پزیشکییەکانی هەرێم و عێراق بۆ ماوەی یەک ساڵ و بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
بهپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق:"بە بڕیاری ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستیی و ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی، دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی گشتیی، پزیشکی ددان، دەرمانسازیی، پەرستاریی، تەکنیکی پزیشکی و پەیمانگاکانی تەکنیکی پزیشکی دادەمەزرێن."
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه:" ئەو بڕیارە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق و هەرێمیش لە ساڵی 2022 و ساڵەکانی دیکەش دەگرێتەوە، دەرچوی زانکۆ و پەیمانگا پزیشکییەکان بۆ ماوەی یەک ساڵ لەو بنکە و بەرێوەبەرایەتییە تەندروستیانەی لەلایەن حکومەتی بەغداوە دیاری دەکرێت کار دەکەن."
پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق چەند پلەیەکی پیشەیی بۆ دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستی و پەرستارییەکان دیاریکرد، لە رێگەیەوە 45 هەزار دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان دامەزران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP